1000 ڕۆژ تێپەڕی بەسەر کۆتا چاپتەری بڵاوکراوەی مانگای HxH
4 هەفتە پێش ئێستا لە 21/ئاب/2021
سەردانی 277

مانگای Hunter x Hunter ئەمڕۆ 1000 ڕۆژی تێپەڕاند بەبێ بڵاوکردنەوەی چاپتەری تازە کە کۆتا چاپتەر 390 بوو بەر لە 1000 ڕۆژبڵاوکرایەوە.

مانگاکە لە لایەن یۆشیرۆ تۆگاشیەوە نووسین و وێنەکێشانی بۆ دەکرێ لە ئێستادا هیچ ئەگەرێک و هەواڵێک نیە بۆ وادەی گەڕانەوەی مانگاکەهەر بۆیە بە دووریشی بزانە کە ئەنیمێیەکەی هیچی لەسەر بوترێ هەتا مانگاکا دەست بە کارەکانی نەکاتەوە.

تۆگاشی ماوە ماوە بە هۆکاری جیایا لە نووسینەوەی دابڕاوە بەڵام ئەمە درێژترین ماوەیە و نازانرێت چەنی تر بەردەوام ئەبێت لەبەر ئەوەینووسەرەکە تووشی چەند نەخۆشیەکی هەناوی بووە و لەسەروی هەموویانەوە تووشی پشت ئێشەیەکی توند بووە و لەماوەی پێشوودا هەواڵیئەوەش بڵاو بۆیەوە کە نەیدەتوانی بەهیچ جۆرێ بجوڵێ.

مانگای Hunter x Hunter لە مانگی 3ـی ساڵی 1998 لە گۆڤاری هەفتانەی شۆنێن جەمپ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن یۆشیرۆ تۆگاشیەوە وخاوەنی یەکێک لە بەرزترین ژمارەی هەوادار و بینەرە و وەک یەکێک لە باشترین ئەنیمێیە شۆنینەکان ناو دەهێنرێت.

هاوپۆلەکان: هەواڵ


هاوپۆله‌كان

تاگه‌كان

پڕبینەرترین ئەنیمێیەکان

پڕبینەرتین هەواڵەکان

بڵاوکردنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *