چوار ئەنیمێ کە تایبەتە بە کارەکتەری باتمان
4 مانگ پێش ئێستا لە 11/مارس/2021
سەردانی 310

کارەکتەری باتمان چوار جار ئەنیمێی تایبەت بە خۆی درووستکراوە زانیاری لەسەر هەر چوار ئەنیمێیەکە بخوێنەرەوە:

1- Golden Batman (باتمانی ئاڵتونی)

ئەمە فیلمێکە کە لە ساڵی 1979 بەرهەم هاتووە و ماوەکەی 1 کاتژمێر و 10 خولەکە، لە سایتی MAL ڕەیتینگی 4.5ـی وەرگرتووە وە ژانەری فیلمەکە ئاکشن و منداڵانە.

سینۆپسس: سێ منداڵ خۆیان لەناو خەوێکی ناخۆشدا دەبیننەوە کە جیهان خەریکە داگیر دەکرێت لەلایەن هێزێکی خراپەوە.

2- Batman: Gotham Knight (باتمان: سوارچاکی گۆسام)

زنجیرە ئۆڤایەکی 6 ئەڵقەییە و لە ساڵی 2008 بەرهەم هێندراوە و ماوەی هەر ئەڵقەیەک 12 خولەکە، لە سایتی MAL ڕەیتینگی 7.0ـی وەرگرتووە وە ژانەری زنجیرەکە ئاکشن و سەرکێشی و هونەری جەنگییە.

سینۆپسس: لە شەش کورتە چیرۆک پێک دێت.

3- Ninja Batman

فیلمێکە کە لە ساڵی 2018 بەرهەم هاتووە و ماوەکەی 1 کاتژمێر و 25 خولەکە، لە سایتی MAL ڕەیتینگی 6.1ـی وەرگرتووە وە ژانەری فیلمەکە ئاکشن و سامۆرای و هونەری جەنگییە.

سینۆپسس: باتمان لەگەڵ گۆریلا گرۆد هەوڵدەدەن نوێترین داهێنانی گرۆد تێکشکێنن: بزوێنەری لەرینەوە و لەوکاتەدا بزوێنەرەکە چالاک دەبێت و جیهان دەگۆڕێ و خەڵکی نامێنێت دواتر باتمان خۆی لە ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە ئەمە شاری گۆسام نیە بەڵکو ناوچەیەکی وڵاتی ژاپۆنە.

4- Ninja Batman x Poputepipikku Kindan no Collab CM

یەک ئەڵقەییەکی تایبەتە لە ساڵی 2018 بەرهەم هێندراوە کە ماوەکەی 15 چرکەیە،لە سایتی MAL ڕەیتینگی 6.0ـی وەرگرتووە

ئەڵقەکە یەکگرتنێکی نێوان Ninja Batman و Poputepipikku ـە کە لەهەمان ساڵی دەرچوونیدا کۆمپانیای وارنەر بڕۆس ڕایگەیاندبوو.

هاوپۆلەکان: زانیاری


هاوپۆله‌كان

تاگه‌كان

پڕبینەرترین ئەنیمێیەکان

پڕبینەرتین هەواڵەکان

بڵاوکردنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *