مانگای The Tale of the Outcasts لە 14ی ئەم مانگە تەواو دەبێت
5 مانگ پێش ئێستا لە 09/نیسان/2021
سەردانی 123

ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەندرا کەوا مانگای (The Tale of the Outcasts – Nekomono-tachi no yoru) لە 14ی4 کۆتا چاپتەری بڵاودەبێتەوە و کۆتایی بە چیرۆکی مانگاکە دێت.

جێی باسە مانگاکە لە ساڵی 2019 دەست بە بڵاوکردنەوەی کراوە و تا ئێستاش 6 ڤۆلیۆمی لێ بڵاوبۆتەوە.

ژانەری مانگاکە: فانتازیا | شۆنین | خەیاڵی | مێژووی

چیرۆک: کۆتایی سەدەی نۆزدەیە، ویستێریا کچێکی بێ کەس و هەتیووە لە جێیەکی شانشینی بەریتانیا دەژیێت، ژیانی ناڕوون و پیس و لێڵە هەتا ئەو کاتەی چاوی بە (مالبوس) دەکەوێت کە کەسێکی بەهێزە و بەهەمان شێوەش نەمرە. ڕاوچیەکانی شانشین هەوڵی ڕاوکردنیان دەدەن هەر بۆیە ویستێریا و مالبوس بڕیاردەدەن کە بگەڕێن بە دوای جێیەکدا کە تێیدا بتوانن بە ئاشتی بژیێن.

هاوپۆلەکان: هەواڵ


هاوپۆله‌كان

تاگه‌كان

پڕبینەرترین ئەنیمێیەکان

پڕبینەرتین هەواڵەکان

بڵاوکردنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *