مانگای Dance Dance Danseur ئەنیمێی بۆ درووست دەکرێت
5 مانگ پێش ئێستا لە 09/نیسان/2021
سەردانی 61

بە شێوەیەکی فەرمی بڵاوکرایەوە کە مانگای  Dance Dance Danseur دەکرێتە ئەنیمێ و بەڵام کاتی بڵاوبوونەوەی دیاری نەکرا.

هەروەها ئەمە دەبێتە یەکەمین بەرهەمی نووسەر George Asakura کە دەکرێتە ئەنیمێ

مانگاکە لە ساڵی 2015 بڵاوبۆتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە بە جۆرێک کە لە 12ی ئەم مانگە ڤۆلیۆمی 20ـی بڵاودەبێتەوە.

ژانەر: سێنین | دراما

سینۆپسس: چیرۆکەکە بە دەوری کارەکتەری سەرەکی (جونپێی) دایە کە بە منداڵی حەزێکی زۆری هەبووە بۆ سەمای بالیا، بەڵام لە دووەم ساڵی خوێندنی ناوەندیدا باوکی لە دەستدەدات هەر بۆیە بڕیاردەدات کە زیاتر ببێتە پیاوێک و واز لە ئاوات و حەزەکانی بهێنێت لە کاتێکداکە هێشتا حەزی لە بالیایە. دەست دەکات بە خولیایەکی نوێ کە هونەری جەنگی جۆری Jeet Kun do یە وە لە پۆلەکەیدا بەناوبانگ دەبێت بەو هۆیەوە. دواتر ڕۆژێکیان قوتابیەکی نوێ بەناوی (گۆدای) دێتە پۆلەکەی و بۆی دەردەکەوێت کە دایکی گۆدای ستۆدیۆیەکی سەمای بالیای هەیە، گۆدای درک بەوە دەکات کە جونپێ حەزی لە بالیایە هەر بۆیە بانگێشتی دەکات بۆ ئەوەی بەیەکەوە سەما بکەن.

هاوپۆلەکان: هەواڵ


هاوپۆله‌كان

تاگه‌كان

پڕبینەرترین ئەنیمێیەکان

پڕبینەرتین هەواڵەکان

بڵاوکردنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *