فیلمی بەناوبانگی (Terminator) ئەنیمێی بۆ دەردەچێت
7 مانگ پێش ئێستا لە 27/شوبات/2021
سەردانی 87

تۆڕی نێتفلێکس لە هەژماری فەرمی خۆیاندا لە تویتەر ڕایانگەیاند کەوا ئەنیمێ بۆ فیلمی (Terminator -لەناوبەر) بەرهەم دەهێنن کە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای “SkayDance” دەبێت

(Mattson Tomlin) کە نووسەری زیادکراوی جیهانی “دیسی”ـە بۆ هەریەک لەم فیلمانەی داهاتوو (Project Power وە The Batman) ڕاسپێردراوە بۆ کاری (شۆڕەنەر، بەرهەمهێنەری جێبەجێکار)ـی ئەنیمێیەکە، ستۆدیۆکانی (Production IG) ئەنیمێیەکە درووست دەکەن کە پێشتریش هەریەکە لەم ئەنیمێیانەیان بەرهەم هێناوە (Ghost in the Shell, Psycho Pass, Eden of the East).

چیرۆکی ئەنیمێیەکە هەمان چیرۆکی فیلمە ڕەسەنەکی ساڵی (1984)ـی دەبێت..

(بکوژێکی سایبۆرگ بە ناوی “لەناوبەر” بە کاتدا گەشت دەکات بۆ دواوە بۆ ساڵی “1984” بۆ کوشتنی سارا کۆنەر کە پێویستە ڕێ لە لەناوبەرەکە بگیرێت کە “سارا کۆنەر” نەکوژێت لەبەر هێشتنەوەی مرۆڤایەتی).

هاوپۆلەکان: هەواڵ


هاوپۆله‌كان

تاگه‌كان

پڕبینەرترین ئەنیمێیەکان

پڕبینەرتین هەواڵەکان

بڵاوکردنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *