ئەنیمێ؟ مانگا؟ ئۆڤا؟ ئەم دەستەواژانە چین و مانایان چیە ؟

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کوردش ئەنیمێ. 
لەم بابەتە بە شێوەیەکی کورت گشت دەستەواژە گرنگەکانی بوارەکەتان بۆ شیدەکەینەوە تاوەکو ئاشناتر بن بە بوارەکە. 

سەرەتا ئەنیمێ:-

دەستەواژەیەکی ژاپۆنیە کە لەناو ژاپۆن بۆ هەموو وێنەیەکی جوڵاو بەکاردێت جا کارتۆن بێت یان ئەنیمێشن یان ئەنیمێ، بنەڕەتی وشەکە لە ئەنیمێشنی ئینگلیزیەوە هاتووە.
لە سەردەمانی کۆن ئەنیمێ بۆ هەمووی بوو وە ئەنیمێی یابانی بۆ ئەو شتەیە کە لە دەرەوەی یابان و لەم سەردەمە پێی دەوترێت ئەنیمێ.
باشە لە ڕووی مێژوویی و بنەڕەت تێگەیشتین ئەی بۆ ئەم سەردەمە چی دەگەینێت و لە دەرەوەی یابان مەبەست لێوەی چیە ؟
مەبەست لێوەی هەموو ئەنیمێشنە یابانیەکانە کە لە ناو یابان یاخود لەسەر ستایلی چیرۆک گێرانەوە و ڕسمی یابانیەوە دەکرێت.

 

بەشێک لەو نموونانەی دیومانە بە منداڵی بێ ئەوەی بیزانین (گراندایزەر، سالی، ڕۆمیۆ، بۆمبۆ، سیندبا، ساندیبێڵ، عدنان و لینا، ناروتۆ، پۆکیمۆن، وە زۆری تر)…
ئەگەر سەرنج بدەین ئەم ناوانە گشتیان خاوەن چیرۆک و بابەتی قوڵ بوون و بۆ گشت تەمەنەکان گونجاو بوون بگرە بەشێکیان زۆر ئاڵۆزتر بوو لەوەی منداڵێ سەیری بکات.
ئەمانە گشتیان ئەنیمێ بوون و ساڵانەش کاری نوێ بە بەردەوامی دێت.

Anime

مانگا:- 

کە دەڵێین مانگا مەبەستمان ئاژەڵی مانگا نیە بەڵکو باسی هونەرێکی تری یابانی دەکەین کە ئەنیمێی زۆری لێ وەردەگیرێت.
بە کورتی چیرۆکی وێنەکێشراوی یابانیە وەکو چۆن ئەمەریکا کۆمیکی هەیە.
بە شێوەیەکی سادەتر کەسێک دێت لەقتە لەقتە ڕسم دەکات و قسەکان دەنووسێت لەسەر لەقتەکان ئیتر بەم شێوەیە چیرۆک دەگێڕێتەوە.
ئەگەر مانگاکە سەرکەوتوو بوو و فرۆشی زۆربوو ئەوە ستۆدیۆیەک دێت و لەخۆی دەگرێت و ئەنیمێ بۆ ئەم چیرۆکە دروست دەکات و دەیکاتە وێنەی جوڵاو.

 

 

لایڤ ئەکشن:-

کاتێک مانگایەک یان ئەنیمێیەک سەرکەتوو و ناسراو دەبێت هەندێ کات لایەنێک جا هۆڵیود بێت یان سینەمای یابانی حەز دەکەن بۆ ئەنیمێیەکە فیلمێک یان زنجیرەیەکی ڕاستی بۆ بکەن بە ئەکتەری ڕاستقینە
بەڵام زۆربەی کات ئەنجامەکانی زۆر خراپە و ناگاتە چارەگی ئاستی ئەسڵەکە چوونکە لە کۆتایدا ئەنیمێ وێنەیکێشراوە کە وا دەکات نزیک مەحاڵ بێت ئەو هەست و شتانەی دەکرێت زۆر بێسنورتر بێت لەوەی کە لە ڕاستیدا ئەکترێک و مۆنتاژێک بۆی دەکرێت.

 

 

ئۆڤا و ئۆنا و سپێشەڵ:-

بە گشتی ئەڵقەی تایبەتن کە زۆربەی کات پەیوەستن بە ئەنیمێیەک یان مانگایەک، بۆ نموونە ئۆڤاکان بە گشتی یان تەواوکەری چیرۆکن کە چیرۆک دادەخەن یان باسی ڕووداوێکی نا ئاسایی دەکەن وەکو چوونە حەمامی گەرم یان ئاهەنگێک و شتێکی وا لە هەندێ حاڵەتیش شتی زۆر خوێناوی یان سێکسی دەکەن بە ئۆڤا چوونکە ئۆڤا لە تیڤی پەخش ناکرێن بەڵکو بە تایبەتن و بۆیەش سنور لەسەریان زۆر کەمترە.
سپێشەڵیش ئەڵقەی تایبەت و چیرۆکی لاوەکی یان تەواوکەرە بەڵام لە تیڤیش دەکرێت پەخش بکرێت بۆیە سنورەکانی زۆرترن لە ئۆڤا.
باشە بە گشتی جیاوازی ئەم دووە چیە ؟
ئۆڤا لە ئۆنڵاین و دیڤی دی و سی دیە.
سپێشەڵ دەکرێت لە تی ڤیش پەخش بکرێت لەگەڵ زنجیرەکە.
ئەی ئۆنا چیە ؟ ئۆناش ئەڵقەی تایبەتە بەڵام جیاواز لە دووەکەی تر ئەمەیان ئی کاری سەربەخۆیە کە پێشوو بەرهەمی تری نەبووە یان پەیوەست نیە پێیانەوە

 

فیلەر:-

ئەو ئەڵقانەن کەوا پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە چیرۆک نیە وە نوسەر نەینوسیوە لە سەرچاوەی چیرۆکەکە.
هەندێ کات فیلەر تەنیا شتی بێ مانا و کۆمیدی و هەزەلیە وەکو بەشێکی زۆر لە فیلەرەکانی ناروتۆ بۆ نموونە.
هەندێ کاتیش لەسەر ڕەزامەندی و داوای نوسەر زیاد دەکرێت تاوەکو شتێ باس بکات لە مانگاکە باسی نەکردووە وەکو فیلەرەکانی کاگۆیا و ڕابردووی نینجا بۆ نموونە.